هۆبەی ئامێرەکان
هۆبەی ئامێرەکان یەکێکە لە هۆبە زۆر گرنگەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران، کە ئەرکی دابینکردن، چاککردنەوە و چاودێریکردنی هەموو ئامێرەکانی بەڕێوەبەرایەتی وەک ئۆتۆمبیلەکان، مۆلیدەکانی کارەبا، حەفّارەکان و شتەکانی تر لەخۆ دەگرێت.
ئەم هۆبەیە چاودێری کارکردن، کەموکوڕی و هەموو ئەرکەکانی ئەم ئامێر و کەرەستانە دەکات، بۆ ئەوەی هەمیشە لە بارێکی باشدا بن و ئامادەی خزمەتگوزاری بن.
هەروەها بە دابینکردنی سیستەمی GPS بۆ ئەو ئامێر و ئۆتۆمبیلانە، چاودێرییەکی ورد و بەردەوام لەسەریان دەکرێت بۆ باشترکردنی کۆنترۆڵ و بەڕێوەبردنیان.
هۆبەی ئامێرەکان ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە پشتگیری کارە تەکنیکی و خزمەتگوزارییەکان و دڵنیابوون لە بەردەوامی کارکردنی ژێرخانەکانی بەڕێوەبەرایەتی.