:لێپرسراوی هۆبەی کوالیتی کۆنترۆل
:بەرێز
مؤید شوکت شیخ
009647504795116
بەشی کوالیتی کۆنترۆڵ
ئەرکی بەشی کۆنترۆڵی کوالیتی بریتییە لە دڵنیابوون لەوەی کە ئاوی دابینکراو و ئەو ئاوەی بۆ هاوڵاتیان دەنێردرێت، باشترین کوالیتی هەبێت و گونجاو بێت لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.
لەم بەشەدا، فەحس و تاقیکردنەوەی فیزیایی، کیمیاوی و بایۆلۆجی بۆ ئاوە بەرهەمهاتووەکان ئەنجام دەدرێت، هەروەها ئەو ئاوەی کە بۆ خەڵک دابەش دەکرێتیش بەردەوام پشکنین و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.
هەروەها دڵنیایی لەوەش دەکرێتەوە کە ڕێژەی پێویستی کلۆر بۆ پاککردنەوە و پاراستنی ئاوی خواردنەوە لەنێو ئاوەکەدا هەیە، بۆ ئەوەی سەلامەتی و تەندروستی گشتی بپارێزرێت.
بەشی کۆنترۆڵی کوالیتی ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە پاراستنی تەندروستی گشتی و دڵنیابوون لە گەیاندنی ئاوی پاک و ساغ بۆ کۆمەڵگە.