:لێپرسراوی هۆبەی چاکردنەوە

بەرێز :عیسی عبداللە مراد

ئەرکی هۆبەی چاکردنەوە لە بەرێوەبەرایەتی ئاوی سۆران چاکردنەوەی کێشە و گرفتەکان لە تۆرەکانی ئاو و پاشکۆکانیە

بەشی چاککردنەوە - ئیدارەی ئاوی سۆران

بەشی چاککردنەوە

ئیدارەی ئاوی سۆران – بەشێکی گرنگ و سەرەکی بۆ راپەڕاندنی کارەکانی چاککردنەوە، پشکنین، هاوبەشی ئاوی خواردنەوە و چاودێریکردنی دۆخەکانی کەمبوون و لاوازی ئاو.

دەربارەی بەشەکە

هۆبەیی چاککردنەوە پێکدێت لە 18 فەرمانبەر بۆ راپەڕاندنی ئەو کار و چاڵاکیانەی کە پەیوەستن بە چاککردنەوە و بەڕێوەبردنی تۆری ئاوی خواردنەوە. ئەم بەشە رۆڵێکی گرنگ هەیە لە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکی باش بۆ هاولاتیان، پاراستنی تۆڕی ئاو، و پشکنینی کێشە و داواکارییەکانی پەیوەندیدار بە ئاو.

ژمارەی فەرمانبەران

18 فەرمانبەر

بواری کار

چاککردنەوە، پشکنین، هاوبەشی ئاو و چاودێری

ئامانج

خزمەتگوزاری باشتر بۆ هاولاتیان و پاراستنی سیستەمی ئاو

ئەرک و کارە سەرەکییەکان

1

چاککردنەوەی تۆری ئاوی خواردنەوە

چاککردنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکانی تۆری ئاوی خواردنەوە بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامبوونی خزمەتگوزاری و گەیاندنی ئاو بە شێوەیەکی باش.

2

چاککردنەوەی پرۆژەکانی پالاوتنی ئاوی خواردنەوە

بەدواداچوون و چاککردنەوەی پرۆژەکان و دامەزراندنەکانی پالاوتنی ئاوی خواردنەوە بۆ پاراستنی کوالێتی ئاو و باشترکردنی خزمەتگوزاری.

3

کشف کردنی هاوبەشی بۆ هاولاتیان

پشکنین و دیاریکردنی مەرج و شوێنی پێویست بۆ پێدانی هاوبەشی ئاو بۆ هاولاتیان بە شێوەیەکی ڕێکخراو و یاسایی.

4

کشف کردنی دانانی تۆری ئاوی خواردنەوە

پشکنینی شوێنەکان بۆ دانانی تۆری ئاوی خواردنەوە. ئەگەر مەوداکە کەمتر لە 100 مەتر بێت، کارەکە بە شێوەی ئاسایی جێبەجێ دەکرێت؛ ئەگەر زیادتر بێت لە 100 مەتر دەبێت بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هۆبەیی هونەری ئەنجام بدرێت.

5

کشف کردن بۆ حاڵەتەکانی کەمبوون و لاوازبوونی ئاو

لێکۆڵینەوە و دیاریکردنی هۆکارەکانی کەمبوون و لاوازبوونی ئاو و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ پاراستنی ئاستی خزمەتگوزاری.

6

پێدانی هاوبەشی ئاو بۆ هاولاتیان

جێبەجێکردنی پرۆسەی هاوبەشیکردنی ئاو بۆ هاولاتیان بە پشتبەستن بە ڕێنمایی و مەرجە فنییەکان بۆ دڵنیابوون لە خزمەتگوزارییەکی دادپەروەرانە.

ئیدارەی ئاوی سۆران | بەشی چاککردنەوە