بەشی هۆنەری / بەشی پرۆژەکان
ئەرکی بەشی هۆنەری، یان بەشی پرۆژەکان، بریتییە لە جێبەجێکردن و چاودێریکردنی ئەو پرۆژانەی کە پێویستە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆرانەوە ئەنجام بدرێن.
ئەم بەشە بەرپرسیارێتی هەڵگرتنی پلاندانان، بەدواداچوون، و دڵنیابوون لە باش ئەنجامدانی پرۆژەکان لەکاتی خۆیاندا دەگرێتە ئەستۆ، بۆ ئەوەی کارەکان بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و بە کوالیتییەکی باش جێبەجێ بکرێن.
هەروەها ئەو کۆسپ و گرفتەی کە لە کاتی ئەنجامدانی پرۆژەکاندا دێتە پێش، بەشی هۆنەری هەڵدەستێت بە چارەسەرکردنیان و هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ لابردنی بەربەستەکان، بۆ ئەوەی پرۆژەکان بە سەرکەوتوویی تەواو بکرێن.
بەشی هۆنەری ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانی ئاوی سۆران، چونکە لە ڕێگەی جێبەجێکردنی پرۆژە گرنگەکانەوە یارمەتیدەری باشترکردنی ژێرخانە و خزمەتگوزارییە گشتییەکان دەبێت.